جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەك هێزەكانمان لە ناوچە كوردستانییەكان ناكشێنینەوە.
قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: هەر هێزێكی عێراقی، یان هێزی دیكە بیەوێت بێتە ناوچە كوردستانییەكان، ئەبێ ڕەزامەندی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەربگرێت، ئەوكاتە دەتوانێت بێنە ئەو ناوچانە.
پێشتر قەیس خزعەلی ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی هەق، كە سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە لە پارێزگای نەجەف، ڕای گەیاندبوو، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دێنە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان، چونكە ئەوانە ناوچەی عێراقین، بۆیە هەر هێزێكیش بیەوێت ڕێگرییان لێ بكات ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە دەشڵێت: دیارە قەیس خەزعەلی مێژووی نەخوێندووەتەوە و ئەو بەڵگە مێژووییانەی نەبینیوە كە كەركووك و سەرجەم ئەو ناوچانە كوردستانین.
قارەمان شێخ كەمال، ئەوشی خستە ڕوو: هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەمیشە لە ئامادەباشی دایە و بە هیچ جۆرێكیش ئامادە نییە ناوچە كوردستانییەكان بۆ هیچ هێزێكی دیكە چۆڵ بكات و دەڵێتپێمان خۆش نییە كە پێكدادان لەگەڵ هیچ هێزێك بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.