Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:26

جەعفەری: هیچ هێزێکی ده‌ره‌کی بۆى نییه‌ ده‌ست له‌ کاروبارى عێراق وه‌ربدات

جەعفەری: به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ره‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز ره‌ت ده‌كه‌ينه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئیبراهیم جەعفەری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ میانه‌ی به‌شداربوونی له‌ پرسەی "مام جەلال" سەركۆماری پێشووی عێراق له‌ شاری به‌غدا، ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ره‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانه‌وە بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

جه‌عفه‌ری له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه‌كی ناوخۆییه‌و بۆ هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی نییه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌م پرسه‌دا بكات.

جه‌عفه‌ری دووپاتی كردووەته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ریفراندۆمەی كوردستان پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

ئەم لێدوانەی جەعفەری لە كاتێكدایە كە حكوومەتی عێراق چەندین جار پەنای بۆ ئێران و توركیا بردووە، لە پێناو دروستكردنی گوشار لەسەر هەرێمی كوردستان.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.