Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:49

راوێژکاری ئەڵمانیا سنوورێک بۆ وەرگرتنی پەنابەران لە وڵاتەکەی داده‌نێت

راوێژکاری ئەڵمانیا وەرگرتنی پەنابەران سنووردار ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئەنجێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی پارتی دیموکراتی مەسیحی رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ پارتی کۆمەڵایەتیی مەسیحی لە هەرێمی باڤاریا، کردووە، کە دەبێتە هۆی سنووردانان بۆ رکابەریی نێوان هەردوو پارت.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئەنجێڵا مێرکڵ، کە پەنابەران ئه‌وى بە دایکی پەنابەران ناوزەد کردبوو، رازی بووە بەوەی سنوورێکی بۆ وەرگرتنی پەنابەران لە وڵاتەکەی دابنێت و بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانیش، هەردوو حزب بە نیازن دوای پێکهنانی حکوومەت، بڕیارێک دەربکەن، کە بەهۆیەوە ساڵانە تەنیا 200 هەزار پەنابەر لەو وڵاتە وەربگیرێن.

بەهۆی شەڕو قەیرانەکانی وڵاتانی باکووری ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت وڵاتانی (لیبیا، سوریا، عێراق و ئەفغانستان)، سەدان هەزار هاووڵاتی ناچاربوونە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و رووبکەنە وڵاتانی رۆژئاوای ئەورووپا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.