ئه‌مرۆ له شاری به‌غدا پرسه‌ی مام جه‌لال له ھۆتیلی رەشد لە ناوچەی سەوزە به‌رێوه‌چوو، له كاتی هاتنه ژووره‌وه‌ی نوری مالیكی و پاسه‌وانه‌كانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق و پاڵ به پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار ده‌ده‌ن و ده‌مه‌قاڵیان له نێوان دروست ده‌بێت.
ئه‌م گرژییه‌ش له كاتێك دروست بوو له ھۆتیلی رەشید به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێنانی چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ناو هۆڵی هوتێل قه‌ده‌غه‌یه و پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار به پاسه‌وانه‌كانی مالكی ده‌ڵێن هێنانه ژووره‌وه‌ی چه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، پێویست ناكات
چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆتان بێنن، ئه‌م هوتێله شوێنێكی پارێزراوه له ڕووی ئه‌منی.
له‌م باره‌یه‌وه په‌رله‌مانتارێك رایگه‌یاند: ھۆتیلی رەشید لە ناوچەی سەوزە، كورده‌كان ده‌پارێزن له رووی ئه‌منییه‌وه، ئەگەر مالیکی و پاسەوانەکانی متمانەیان بەخۆیان ھەبێت، ئەو ھەموو چەکدارە چییە دەیھێننە ھۆتێل.
كوردستان تیڤی / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.