كۆمیسیۆنى بالاى سهربهخۆى ههلبژاردنهكانى ههرێم، بۆ ماوهى پێنج رۆژى تر، دەست دهكات بە وەرگرتنی ناوی كاندیدانی پارت و قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
شیروان زرار، گوتەبێژی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆن راگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە 9-10-2017 تاوەكو 13ی ئەم مانگە، كۆمیسیۆن دەست دەكات بە تۆماركردنی ناوی كاندیدانی پارت و قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .
لە بارەی ژمارەی قەوارە سیاسییەكان و دروستكردنی هاوپەیمانێتی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆن ئاشکرای کرد" تاكو ئێستا 29 قەوارە خۆیان تۆمار كردووە و یەك هاوپەیمانیش لەنێوان حیزبی سۆسیالیست و پارتی كرێكاران و رەنجدەران ئهنجام دراوه.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.