Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:38

ریفراندۆمی کوردستان و بڕیارەکانی ئەمریکا بەھای لیرەی تورکی و ریالی ئێرانییان دابەزاندووە

لە رۆژی یەکشەممە، ھەر دۆلارێک بەرانبه‌ر به‌ سێ لیرە و 6 قروش بوو، ئەمڕۆ بەھۆی دابەزینی بەھای لیرەی تورکی  دۆلار بەرزبووەوە
کوردستان TV
#8
100%

ئاڵۆزبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تورکیا و وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، کاریکردووەتە سەر بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی،

 ئەمڕۆ  دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەڕێژەی لە ٤% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بەپێی  راپۆرتەکانی تایبەت بەو پرسە ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا دەستەبەسەرکراوە و ھەردوو وڵات پێدانی ڤیزەیان بە ھاووڵاتییانی یەکدی سنووردار کردووە،  ئەوەش کاریگەری کردووەتەسەر بەھای لیرەی تورکی.

لە رۆژی یەکشەممە، ھەر دۆلارێک بەرانبه‌ر به‌ سێ لیرە و 6 قروش بوو، ئەمڕۆ بەھۆی دابەزینی بەھای لیرەی تورکی  دۆلار بەرزبووەوە بۆ سێ لیرە و 77 قروش.

شایەنی وەبیر ھێنانەوەیە بەھۆی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستانیش لەماوەی 2 ھەفتەدا بەرێژەی 1.7% بەھای لیرەی تورکی بەرانبەر بە دۆلار دابەزی.

ریالی ئێرانیش بارودۆخی لە لیرەی تورکی باشتر نییە، لە 25 رۆژی رابردوودا سەرەڕای واژوو کردنی چەندین گرێبەست و یاداشتی بازرگانی لەگەڵ تورکیا، بەڵام لە 15 ی مانگی رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ بەھای ریالی ئێرانی  دابەزینێکی وەھای بەخۆیەوە بینیوە گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو, بەجۆرێک بەھای ریالی ئێرانی بەرانبەر بە 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 400 ھەزار ریال.

شارەزایانی ئابوری لەمبارەیەوە دەڵێن دژایەتی کردنی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و ھەڕەشەی داخستنی سنوورەکانیان بە رووی ھەرێمی کوردستاندا، ھەرزوەھا بڕیارەکانی کۆنگرێس ھۆکاری سەرەکی بوونە بۆ دابەزاندنی بەھای ریالی ئێرانی، ئەمەش بە زیان بۆ ئەو وڵاتە دەشکێتەوە بە شێوەیەک کە نەتوانێت وا بە ئاسانی قەرەبووی بکاتەوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.