Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 06:12

بارسێلۆنا جێگرەوەی کۆتینیۆی دەستنیشانکردووە

بارسێلۆنا جێگرەوەی کۆتینیۆی دەستنیشان کرد
کوردستان TV
100%

یانەی بارسێلۆنا ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی فیلیپ کۆتینیۆ، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول بۆ ریزەکانی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، دەستەی کارگێری یانەی کەتەلۆنییەکە بیر لە گواستنەوەی دێلی ئالی، یاریزانی یانەی تۆتێنهام دەکاتەوە و پێی وایە ئەو یاریزانە جێگرەوەیەکی زۆر باشە لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی کۆتینیۆ بۆ ریزەکانی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ریال مەدرید بەهەمان شێوە گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات، بەڵام تۆتێنهام نایەوێت دەستبەرداری دێلی ئالی ببێت و دەیەوێت گرێبەستی یاریزانەکە نوێبکاتەوە و مووچەکەشی بەرزبکاتەوە کە ئێستا لە هەفتەیەکدا 55 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.

رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی رایگەیاندووە، ئەو یاریزانە 90 هەزار یۆرۆی هەفتانەی پێشکەشکراوە و دوای هاری کەین دەبێتە خاوەنی دووەم گرانترین مووچە لە تۆتێنهام.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، نرخی دێلی ئالی دەگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ و لیڤەرپوولیش بۆ دەستبەرداربوون لە کۆتینیۆ داوای 200 ملیۆن یۆرۆ دەکات، لەبەرئەوە لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە بارسێلۆنا ئەگەری هەیە ئالی بکڕێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.