Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:19

دوو رووداوی کوشتن له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش تۆمارکران

ته‌مه‌ن 14 ساڵان بوو لێكولێَنه‌وه‌ش له‌ چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

 

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دوو رووداوی كوشتن له‌ سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش تۆماركران.

عمید زه‌كی كۆچه‌ر به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مرۆ بنكه‌ی پۆلسیی شاره‌ده‌ێی كه‌له‌ك له‌ رووداوێكی كوشتن ئاگاداركرانه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ ئه‌فسه‌ری ئێشگر به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌ كه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئاقاری گوندی گه‌ویلان له‌ خۆرئاوای شاره‌دیكه‌، ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ كه‌ مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵان بوو لێكولێَنه‌وه‌ش له‌ چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی له‌ پزیشكی دادوه‌رییه‌.

ناوبراو گوتیشی به‌ پێی لیكوڵێنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ چه‌كی تاپر كوژراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت كه‌ خۆی كوشتوه‌ یان له‌ لایه‌ن كه‌سێكی تر كوژراوه‌، كه‌سی كوژراو پیشه‌ی شوانه‌.

له‌ ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ گه‌نجێكی دانیشتوی گوندی چه‌مه‌ی سه‌ر به‌شاره‌دێی روڤیا به‌ هۆكارێكی نادیار له‌ نزیك پردی چه‌مه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا، گه‌نجه‌كه‌ ناوی مونید عبدالباری محمد رازی یه‌ و ته‌مه‌نی له‌ نێوان 18 بۆ 20 ساڵی دایه‌.  لیكوڵێنه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.