Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:16

عه‌شائیره‌ عه‌ره‌به‌کانی نه‌ینه‌وا: داوا له‌ عه‌بادی ده‌که‌ن، ریفراندۆمێک بۆ جیابوونه‌وه‌ی عێراق له‌ ئێران بکات

كوردستان، شكستی به‌ پیلانه‌كانی خه‌زعه‌لی و ئاغاكانی هێناوه‌
کوردستان TV
100%

عه‌شائیره‌ عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا داوا له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ن، ریفراندۆمێكی تایبه‌ت به‌ جیابوونه‌وه‌ی عێراق له‌ ئێران رێك بخات و عێراق له‌ ده‌ستی سوپای پاسداران و فه‌یله‌قی قودس ئازاد بكات.

به‌ پێی هه‌واڵێكی به‌غداد ئه‌لیوم ، شێخ مزاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوه‌یت، وته‌بێژ به‌ ناوی عه‌شائیره‌ عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووه‌: ئێمه‌ وه‌ك عه‌شائیره‌ عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا، پێمان وایه‌ لێدوانه‌كانی قه‌یس خه‌زعه‌لی ، سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان، منداڵانه‌یه‌و ناوبراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێ.

هه‌روه‌ها گوتی: لێدوانه‌كانی خه‌زعه‌لی ده‌ربڕی شكستی ئێران و سیخوڕه‌كانی هاوشێوه‌ی خه‌زعه‌لییه‌ ، به‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌دا %92ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به‌ سه‌ربه‌خۆیی داوه‌ .

گوتیشی: ئه‌و لێدوانانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی كوردستان، شكستی به‌ پیلانه‌كانی خه‌زعه‌لی و ئاغاكانی ، له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا هێناوه‌.

ئه‌لحوه‌یت داواشی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد، ریفراندۆمێكی تایبه‌ت به‌ جیابوونه‌وه‌ی عێراق له‌ ئێران رێك بخات و عێراق له‌ ده‌ستی سوپای پاسداران و فه‌یله‌قی قودس ئازاد بكات.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌،پێویسته‌ له‌سه‌ر به‌غدا سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كانی هه‌رزه‌كارانی ئێران دابنێ، هۆشداری ئه‌وه‌شی دا ،هه‌ركه‌سێك هه‌وڵ بدات له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان نزیك بێته‌وه‌،ده‌ستی ده‌بڕن و وه‌ك داعش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.

رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 8-10- 2018 قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌ نامه‌یه‌كیدا داوای له‌عه‌بادی كردبوو، رێگای بدات هێرش بكات سه‌ر كه‌ركوك.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.