Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:04

خه‌ڵکی شاره‌کانی موسڵ و ئه‌نبار ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه‌

دانیشتوانی موسڵ و ئه‌نبار گومانی زۆریان هه‌یه‌ كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقی گه‌نده‌ڵی زۆری تێدایه‌
خه‌ڵكی شاره‌كانی موسڵ و ئه‌نبار ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی (العربی الجدید) له‌ راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ به‌ ترسی خه‌ڵكی شاره‌كانی رومادی و موسڵ ده‌كات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ شاره‌كانیان ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا دزه‌كردنی تیرۆریستانی داعش بۆ ئه‌و شارانه‌ بینرا . 

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك كه‌سیان له‌ به‌ندینخانه‌كان ئازادكردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌ و دانیشتوانی ئه‌م شارانه‌ش گومانی زۆریان هه‌یه‌ كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقی گه‌نده‌ڵی زۆری تێدایه‌ . 

هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ دانیشتوانی ئه‌م دوو شاره‌ ناتوانن له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان باسی داعش بكه‌ن به‌هۆی بوونی داعش له‌ شاره‌كانیان، به‌پێی گوته‌ی چه‌ند شایه‌دحاڵێك ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ نێویاندا ده‌ژین و به‌ ئازادی ده‌سوورێنه‌وه‌ . 

ئاماده‌كردن / سوهێل تاهیر - كوردستان تی ڤی 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.