له په‌رله‌مانی كوردستان ،پرسه‌ی كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌ركۆماری پێشووی عێراق ، به‌ڕێوه‌چوو .
دواترله كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، جه‌عفه‌ر ئیمینكی ،جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: بۆ په‌رله‌مانی كوردستان شانازییه كه رێوره‌سمێكی تایبه‌ت بۆ كۆچی دوایی مام جه‌لال ئه‌نجام ده‌دات، هه‌رچه‌نده پرسه‌ی هه‌موو تاكێكی خه‌ڵكی كوردستانه، پرسه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانه، چونكه به‌ڕێزیان خاوه‌ن هزرێكی گه‌وه‌ره بوو، خه‌بات و تێكۆشانییان له‌یاد ناكرێت.
ئیمینكی گوتیشی: ئه‌مڕۆ شایسته بوو كه رێوره‌سمێكی تایبه‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و ئێمه دووباره سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال و كادیرانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، به تایبه‌ت فڕاكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، دلێر ماوه‌تی، جێگری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی سه‌وز، گوتی: ئێمه هه‌میشه له پایز ترساوین به‌ڵام نه‌مانزانی هاتنی ئه‌م پاییزه هێنده خه‌مباره. مێژووی سكرتێری گشتی یه‌كێتی له رابردوودا دیاره و توانیوویه‌تی رووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین رژێم ببێته‌وه .
پاشانیش ئاماده‌بووان وه‌كو وه‌فایه‌ك، تاجه گوڵینه‌یان له‌ژێر وێنه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی دانا.
رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.