سه‌رۆك بارزانی رایدهگهێنێت، هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌نگاوی بۆ گرژی و ئاڵۆزی نه‌ناوه و ئاماده‌ی گفتوگۆیه به بێ مه‌رج و به ئه‌جیندایه‌كی كراوه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ڕۆژی سێشه‌ممه 10ـی 10ـی 2017 له سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و كاردانه‌وه‌كانی دوای ڕیفراندۆم به سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه سه‌قامگیری و سه‌لامه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ی جێگه‌ی بایه‌خه. داوایشی كرد كه هه‌ولێر و به‌غدا به ئاراسته‌ی گرژی و ئاڵۆزكردن هه‌نگاو نه‌نێن و ئاماده‌یی ئه‌ڵمانیاشی نیشاندا بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه گفتوگۆ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ڕێگه‌گرتن له گرژی، چونكه گرژی و ئاڵۆزی به زیانی هه‌ردوولا ده‌بێت.
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیا كرد و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه گه‌لی كوردستان له پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه‌دا ده‌نگی داوه و ڕیفراندۆم ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌نگاوی بۆ گرژی و ئاڵۆزی نه‌ناوه و ئاماده‌ی گفتوگۆیه به بێ مه‌رج و به ئه‌جیندایه‌كی كراوه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.