حه‌وت ئافره‌تی دیكه‌ی ئێزدی ، كه له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش بوون، رزگاركران .
حوسێن قاییدی به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ژێر ده‌ستی داعش، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به هه‌وڵ و ماندووبوونی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ژێر ده‌ستی داعش، حه‌وت ئافره‌تی دیكه‌ی ئێزدی رزگاركران ، كه شه‌شیان له سووریا و یه‌كێكیان له عێراق بوو، ئه‌و حه‌وت رزگاربووهش هاوشێوه‌ی هه‌موو ئه‌و ئێزدییانه‌ی له ده‌ست داعش رزگاریان بووه هه‌ر یه‌كێكیان به جۆرێك به‌ر په‌لامار و ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژییه‌كانی تیرۆریستانی داعش بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا به هه‌وڵی تاكلایه‌نه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و ۱٥۷ كوردی ئێزدی له چنگ تیرۆریستانی داعش رزگار كراون، زیاتر له سێ هه‌زار و ۱۰۰ ئێزدی دیكه تا ئێستا له‌ژێر زه‌بر و زه‌نگی تیرۆریستانی داعشدا ده‌ژین.
گوتیشی: به هۆی هاوكار نه‌بوونی سوپای عێراق و رێگرییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له كۆی ژماره‌یه‌كی زۆر له رفێنراوان له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه، تا ئێستا ته‌نها سێ ئافره‌ت رزگار كراون.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.