سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق رایگه‌یاند ئامانجیان له‌سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵدانه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ( سیریل نان) باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد و دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و كاردانه‌كانی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی تاوتوێ كرا .
له‌م دیداره‌دا باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئامانجیان له‌سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵدانه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كه‌مكردنه‌وه‌ی
گرژییه‌كان.
په‌یوه‌ست به كاردانه‌وه و رێوشوێنه راگه‌یه‌نراوه‌كانی به‌غدا له‌دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه جیاوازییه‌كان به هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی چاره‌سه‌ر نابن، پێویسته به‌غدا كۆتایی به رێوشوێن و بڕیاره زێده‌ڕۆییه‌كانی دژ به هەرێمی کوردستان بهێنێ و رایگه‌یاند، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌ست به گفتوگۆی كراوه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها جەختی له‌وه کردەوە، كه هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌ئاراسته‌ی به‌دیهاتنی ئاشتی و سه‌قامگیری زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له تێشكاندنی تیرۆریستان و ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی هه‌یه، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ یارمه‌تیدانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌پێناو بنیاتنانی بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش بۆ تێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كان و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌ڵمانیه.
كوردستان تیڤی / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.