سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند ئه‌و سێ كۆمپانیایه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ مۆڵه‌تی كاركردنیان له حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق وه‌رگرتووه، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ته‌نیا كار ئاسانیان بۆ ده‌كه‌ین.
ئومێد محه‌مه‌د سه‌باح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند كه هه‌ر سێ كۆمپانیای كۆره‌ك تیلكۆم و ئاسیاسێڵ و زین، كه ئه‌و سێ كۆمپانیایه راسته‌وخۆ مۆڵه‌تی كاركردنیان له حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق وه‌رگرتووه، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا كار ئاسانیان بۆ ده‌كه‌ین، له كاتی دروست بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك و گرفتێك له تۆره‌كاندا گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان راسته‌وخۆ فه‌رمان له حكوومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن.
به‌ڵام بۆ ئه‌م بریاره‌ش كه عه‌بادی ده‌ریكردووه ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ت تاكو ئێستا هیچ رێنمایه‌كمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه له حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ركات به‌ده‌ستمان گه‌یشت ئێمه كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكوومه‌تی ناوه‌ند بۆ فشار خسته سه‌ر هه‌رێم بریاری ده‌ركردووه ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ناچار بكات بگه‌رێته‌وه بۆ به‌غدا و ریفراندۆمیش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند کاری کۆمپانیاکانی مۆبایل بەپێی یاسا لەلایەن کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی (هیئه الإعلام و الإتصالات)ـەوە رێكدەخرێت كه به (CMC) ناسراوه.
هه‌روه‌ها مۆڵه‌ته‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه وه‌رگیراوه، ئەو سێ کۆمپانیایە لەسەر ئاستی عێراق بەپێی کێبڕکێیەکی ئازاد بۆ هەموو لایەنەکان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند كه هه‌ر سێ كۆمپانیای كۆره‌ك تیلكۆم و ئاسیاسێڵ و زین هه‌ڵساون بە دانی باجی داهات بە دەستەی گشتی باجەکان و وەکو کرێی مۆڵەت و هەموو جۆرەکانى باج و بڕە پارەی فەرمی تر.
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق چه‌ند بریاری له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و له‌وانه‌ش گواستنه‌وه و گه‌یاندن و تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی، گرنگتریانیان راگرتنی هاتووچۆی گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بوو.
كوردستان تیڤی / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.