بهداخهوه هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەندمان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و دۆستانی مامۆستا و سەرجەم ڕۆشنبیران و گەلی کوردستان دەکەین، مامۆستای خوالێخۆشبوو کە مێژووناس و جوگرافیاناسێکی دیاری گەلەکەمان بوو، ساڵانێکی زۆری تەمەنی بە پاراستن و خزمەتکردنی ناسنامەی نەتەوەکەی بەخشی و چەندین بەرهەمی ناوازە و دەگمەنی بەخشیوەتە کتێبخانەی کوردی کە بوونەتە سەرچاوەی گرنگ بۆ نەوە بە نەوەی توێژەران و خوێندەوارانمان.
گیانی نیشتیمانپەروەری و ئامادەییی مامۆستای خوالێخۆشبوو بۆ خەبات لەپێناو ئازادیی نەتەوەکەیدا ڕاستیەکی بەڵگەنەویستە و بەشداریکردنیان لە کۆماری کوردستان لە مههاباد و شۆڕشی ئەیلوولی مەزندا بە بیر و قەڵەمی بەبڕشتی، بەڵگەی ئەو ڕاستییەن، لە پاش ڕاپەڕینی مەزنی ١٩٩١ی گەلی کوردستانیشەوە ڕۆڵێکی کاریگەری لە بواری مێژوویی و ڕۆشنبیری و پەروەردەییدا هەبووە. بە کۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەند، گەلی کوردستان ڕۆشنبیر و مێژووناس و توانایەکی گەورە و دڵسۆزی لەدەست دا.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەی بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و سەرجەم گەلی کوردستان بەگشتی و نووسەران و ڕۆشنبیرانمان بەتایبەتی دەنێرین، ڕۆحی مامۆستا کەریم زەند شاد. یادى به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان
10/10/2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.