Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:31

حه‌شدى شه‌عبى مۆڵه‌تى دوو کاتژمێر به‌ چه‌ند ماڵه‌ کوردێک ده‌ده‌ن

هاوڵاتیان ناتوانن به‌ئارامى له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوابه‌دواى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى ریفراندۆم و ئه‌و گرژیانه‌ى له‌ شارۆچكه‌ى دووز خورماتوو دروست بوون، ئه‌مڕۆ ئێواره‌ هێزێكى سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبى هه‌لیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند ماڵه‌ كوردێك داواى جێهێشتنى شاره‌كه‌یان لێ ده‌كه‌ن

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان ئه‌رسه‌لان عه‌لى به‌رپرسى لێژنه‌ى ناوچه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگه‌یان: چه‌ند هاوڵاتییه‌كى كوردى دانیشتووى گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى پشت سایلۆی قه‌زاى دووزخورماتوو په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردووین بۆئه‌وه‌ى به‌هانایانه‌وه‌ بچین،

هه‌روه‌ها گووتى: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێزێكى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قى سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبى له‌ گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى هه‌لیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌ كورده‌كان و داواى چۆڵكردنیان لێكردوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دوو كاتژمێر مۆڵه‌تیان پێداون .

ئه‌رسه‌لان عه‌لى راشى گه‌یاند: هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى دووزخورماتووله‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و گروپه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ش له‌به‌ر دروست بوونى هه‌ركێشه‌یه‌كى نه‌خواستراو تێكه‌ڵ نه‌بووین، به‌ڵام له‌ هه‌وڵداین چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بدۆزینه‌وه‌ .

ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد به‌هۆیى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وامى حه‌شدى شه‌عبى ترس و دڵه‌ راوكێیه‌كى زۆر لاى هاولاتیانى دووز خورماتوو دروست بووه‌ و هاوڵاتیان ناتوانن به‌ئارامى له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه‌، به‌تایبه‌تى ئه‌و ماڵه‌ كوردانه‌ى كه‌وتوونه‌ته‌ گه‌ره‌كه‌ توركمانه‌ شیعه‌كان،  ئه‌ویش به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ماڵه‌ توركمانه‌ شیعانه‌ى كه‌وتوونه‌ته‌ گه‌ره‌كه‌ كورد نشینه‌كان كه‌ به‌ئارامى و رێزێكى زۆره‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانیان ماونه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌سێك بتوانێت بچووكترین هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.