نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند كه مافه‌كانی گه‌لی كوردستان گرنگتره له ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و روونیشیكرده‌وه كه سوێند خواردنی ده‌ستووری كه له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه خوراوه بریتیه له پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌لامه‌تی وڵات و باس له پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق ناكات .
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نه‌جیب گوتی: ئه‌ندامانی كورد هیچ تاوانێك یان كارێكی نایاسایی و ده‌ستوورییان نه‌كردووه تا سزا بدرێن له لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌ندامانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مافێكی سروشتی خۆیان ئه‌نجام داوه و ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن .
راشیگه‌یاند ده‌ستوور به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و به پێی میزاج له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه ته‌فسیر ده‌كرێت، روونیشیكرده‌وه بۆ ئه‌وانه سزا نادرێن كه ده‌ستیان هه‌بوو له رووخانی شاری موسڵ و تاوانی سبایكه‌ر و دزینی 900 ملیار دۆلار .
نه‌جیب له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: مافه‌كانی گه‌لی كوردستان زۆر له ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگتره و ئه‌وه كه‌مترین شته كه ده‌توانین پێشكه‌شی گه‌ل و نیشتیمانی بكه‌ین .
ئاماده‌كردن/ سوهێل تاهیر - كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.