نیاز وایه له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه مه‌ترسیداره له‌لایه‌ن پزیشكی ئیتاڵی سێرجیۆ كانیڤیرۆ بۆ خۆبه‌خشێكی چینی له‌وڵاتی چین ئه‌نجام بده‌درێت.
پێشتر بڕیاربوو ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ بۆ خۆبه‌خشێكی رووسی ئه‌نجامبدرێت به‌ڵام ئه‌م خۆبه‌خشه رووسییه له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بووه.
ئه‌و نهشتهرگهریهبریتییه له گواستنه‌وه‌ی كه‌للـه‌ی سه‌ری مرۆڤێكه بۆ سه‌ر مرۆڤێكی دیكه كه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بێت تێچووه‌كه‌شی ١٠ ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
رین زیوبنج یه‌كێكه له پزیشكه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ی له زانكۆی هارپینی چین كه له‌گه‌ڵ كانیڤیرۆدا سه‌ره‌تا كاریان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه كرد له یه‌كێك له تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ چاندنی سه‌ری مهیمنوونێك له جه‌سته‌ی مهیمنوونێكی دیكه سه‌ركه‌وتوو بوونه.
سه‌رچاوه / سكای نیوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.