چه‌ند رۆژێكه توركمانه‌كانی كه‌ركوك و عه‌ره‌به شیعه‌كانی كه‌ركوك، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هێزێكی پۆلیسی ئیتیحادی به بیانووی پاراستنی هاووڵاتیان بهێننه ناو شاری كه‌ركوك، به‌رپرسی لقی 3 ی پارتیش رایده‌گه‌ێنێ، هێنانی پۆلیسی ئیتیحادی بۆ نێو كه‌ركوك ئاوا ئاسان نییه.
مه‌حه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی 3 ی پارتی دیموكراتی كوردستان ،به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: هه‌ندێك له لایه‌نه شیعییه‌كان و به‌ره‌ی توركمانی له هه‌وڵی هێنانی هێزی پۆلیسی ئیتیحادی عێراقین بۆ ناو شاری كه‌ركوك به بیانووی پاراستنی ئاسایشی خۆیان و ئاسایشی گشتی كه‌ركوك، ته‌نانه‌ت له‌و سێ چوار رۆژه‌ی رابردوو به‌ره‌ی توركمانی له به‌رده‌م باره‌گاكانی خۆیان نارنجۆكی ده‌نگی ده‌ته‌قێننه‌وه ،تا بیانوو بگرن به‌وه‌ی ئاسایشی ئه‌وان له مه‌ترسی دایه و پێویستیان به هێزی پۆلیسی ئیتیحادی هه‌یه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌وڵه‌كانی خۆیانیان چڕتر كردۆته‌وه بۆ هێنانی ئه‌و هێزه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی 3 ی پارتی گوتی: له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا چه‌ندین بریاری ناره‌واو نایاساییان وه‌ك سزا به‌رامبه‌ر به كورد ده‌ركرد، هه‌ندێك له عه‌ره‌به شیعه‌كانی كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عێراق ،پرسی هێنانی پۆلیسی ئیتیحادییان بۆ كه‌ركوك وروژاندووه‌و چه‌ندین جار سه‌رۆكی هه‌ردوو به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌جلیسی عێراقن له ناو په‌رله‌ماندا ،داوایان له په‌رله‌مان كردووه ،بریارێك ده‌ربكه‌ن بۆ هێنانی پۆلیسی ئیتیحادی بۆ ناو كه‌ركوك.
مه‌حه‌مه‌د خورشید گوتیشی: هێنانی پۆلیسی ئیتیحادی ئاوا ئاسان نییه، به تایبه‌ت ئێستا كه ریفراندۆم له كه‌ركوك كراوه‌وه هاوڵاتیانیش ده‌نگیان به به‌ڵێ داوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیا بوونه‌وه له عێراق.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ئه‌و جموجۆڵه سه‌ربازیانه‌ى كه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ر كه‌ركوك ،موژدانه‌ی خێری تێدا نییه، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ،هه‌میشه له ئاماده‌باشی ته‌واودایه‌و شاری كه‌ركوك ده‌پارێزێ .
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.