Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:46

محه‌مه‌د که‌مال: پێشمه‌رگه‌ پۆلیسی هاتوچۆ نییه‌ ده‌ستی به‌رز بکاته‌وه‌ بۆ فه‌رموو کردن له‌ هێزه‌کانی عێراق

پێشمه‌رگه‌ ڕێگره‌ له‌ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ كه‌ركوك
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێ، كارتی زۆرمان هه‌یه‌ به‌كاری بهێنین له‌ دژی هه‌ر بڕیارێك كه‌ بدرێت سه‌باره‌ت به‌ پارێزگاكه‌مان و پێشمه‌رگه‌ش پۆًلیسی هاتوچۆ نییه‌ ،ده‌ستی به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ فه‌رموو كردن له‌ هێزه‌كانی عێراق.

مه‌حه‌مه‌د كه‌مال سالح، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ،به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: په‌رله‌مان شه‌رعییه‌تی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌و و مه‌رام و خواستی خه‌ڵكانی شۆڤێنی په‌یره‌و ده‌كات و  به‌ په‌نجه‌ی شۆڤێنییه‌ت په‌رله‌مان ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌.

گوتیشی: بڕینی بودجه‌، بڕینی قوتی خه‌ڵكی سیڤل و فه‌رمانبه‌رانه‌، كه‌ كاته‌كانی خۆیان بۆ خزمه‌ت كردن ته‌رخان كردووه‌ و له‌ پای كاركردن مووچه‌یان پێ ده‌درێت و عێراق خێریان پێ ناكات.

راشیگه‌یاند: ئه‌م په‌رله‌مانه‌ نوێنه‌رایه‌تی گروپێكی دیاری كراوی شۆڤێنی ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی عێراق و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ ناكات.

سه‌باره‌ت به‌ هێنانی پۆلیسی ئیتیحادی بۆ كه‌ركوك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك گوتی:كاتێ داعش له‌ كه‌ركوك نزیك بوو، فرقه‌ی 12 و عه‌مه‌لیاتی دیجله‌ له‌ كه‌ركوك رایانكرد و چه‌كه‌كانی خۆشیان نه‌برد و هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ هانای كه‌ركوكه‌وه‌ هات و به‌رگری له‌ كه‌ركوك كرد. ئێستا هاتنی پۆلیسی ئیتیحادی ته‌نیا بیانوو گرتنه‌ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌و دروستكردنی پشێوییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ .

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ، من له‌و باوه‌ڕه‌دانیم عێراق كه‌ هێشتا له‌ شه‌ڕدایه‌ له‌گه‌ڵ داعش ،ده‌رگایه‌كی تری شه‌ڕ بكاته‌وه‌، به‌ڵام بێ گومان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕێگره‌ له‌ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ كه‌ركوك و پێشمه‌رگه‌ پوَلیسی هاتوچۆ نییه‌ ،ده‌ستی به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ فه‌رموو كردن له‌ هێزه‌كانی عێراق.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.