Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:52

دووزخورماتو :میلیشیاکانی به‌در ده‌یانه‌وی خانووی ماڵه‌ کورده‌کان بکه‌نه‌ باره‌گای خۆیان

كورد ئامادەنییە ئەو خانووانە چۆڵ بكات
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی میلیشیایی به‌در به‌ جلی ڕه‌شه‌وه‌،ده‌یانه‌وه‌ی خانووی ماڵه‌ كورده‌كان له‌ دوزخورماتوو بكه‌نه‌ باره‌گای خۆیان و كورده‌كانیش ئاماده‌نین ئه‌و خانووانه‌ چۆڵ بكه‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری وشه‌، شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، دوو ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی میلیشیایی به‌در به‌ جلی ڕه‌شه‌وه‌، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر 12 ماڵ و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و خورماتوو جێ بهێڵن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شایه‌تحاڵێكی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ری ماڵه‌ كورده‌كان گوتی: هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵه‌كانمان و پێیان گوتین ده‌بێ به‌ ته‌واوی ماڵه‌كان چۆڵ بكه‌ین، هاتوونه‌ته‌ سه‌ر 12 ماڵ و ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌و ماڵانه‌ بكه‌ن به‌ باره‌گای خۆیان، به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌ نین ئه‌و خانووانه‌ چۆڵ بكه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان پرس، محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو گوتی: به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ كردووه‌ و ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ جلی ڕه‌شه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كان، سه‌ر به‌ میلیشیاكانی به‌در بوونه‌، له‌ سنووری گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری خورماتوو بۆشایییه‌ك له‌ نێوان كورد و توركمانی شیعه‌ هه‌یه‌ و چه‌كدارانی به‌در ویستوویانه‌ خانوویه‌كی كۆنی ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن به‌ باره‌گای خۆیان.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.