Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:21

پرسەی ماتەمینیی "کەریم زەند" نووسەرو مێژوونووسی ناسراوی کورد بەڕێوەچوو

کەریم زەند ھەوڵی پاراستنی زمان و ئەدەبی کوردی داوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوار شەممە 2017/10/11 لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕۆشنبیران و بەرپرسانی باڵای حزبی و حکوومی، لە مزگەوتی قازی محەمەد، پرسەی ماتەمینیی کەریم زەند، نووسەرو مێژوونووسی ناسراوی کورد بەڕێوەچوو.

جەمال بابان، نووسەر و ڕووناکبیرى كورد، له‌ باره‌ى كۆچى دوایی كه‌ریم زه‌ند رایگه‌یاند" کۆچی دوایی کەریم زەند، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ مێژووی کورد و زمان و ئەدەبی کوردی، بێگومان ئەو شۆڕەسواری مێژووی گەلی کورد لە ماوەی 93 ساڵی تەمەنی خۆیدا ھەموو ھەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی مێژووی گەلی کورد دەوڵەمەند بکات."

گوتیشی:" گەلی کورد خەزێنەیەکی بەنرخی کۆماری کوردستانی لەدەست داوە، ئەو کەسایەتییە گەورەیە مامۆستایەکی خەمخۆری کۆماری کوردستان لە مەھاباد بووە، ھەروھا ھەوڵی ئەوەشی داوە درز نەکەوێتە نێو زمانی ڕەسەنی کوردی و بە بەردەوامی ھەوڵی پاراستنی زمان و ئەدەبی کوردی داوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.