Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:15

دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی دیکەی ھاوکارییەکانی گەیاندە ئاوارەکانى شنگال

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا هاوكارى گه‌یانده‌ ئیدارەی گەرمیان
کوردستان TV
100%


دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی دیکەی ھاوکارییەکانی گەیاندە ئاوارەکان لە شنگال و لەم چالاکییەیدا پێنج ھەزار خێزانی ئاوارە بە ھەماھەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە کۆمەڵگەکانی (خانەسور  دگورێ) و شارەدێی (سنونێ) سوودمەند دەبن.

ئەم چالاکییە سێیەمین چالاکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە لە ماوەی ھەفتەیەکدا کە لە شنگال بەڕێوەی دەبات و لە کۆی ھەر سێ چالاکییەکە 13 ھەزار ئاوارە پێداویستیی خۆراکییان پێشکەش کراوە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھاوکاریی جۆراوجۆر بە ھەماھەنگیی ڕێکخراو و ناوەندە جیھانی و ناوچەییەکان پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران دەکات، تەنیا لە ماوەی مانگی نۆدا ھاوکاریی خۆراکی پێشکەشی 105 ھەزار و 336 خێزان کردووە.

ھەروه‌ها دوێنێ سێشەممەش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا قوتابخانە بنەڕەتییەکانی نۆ گوند لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا بەسەر کردەوە، جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی 314 قوتابی کرد.

قوتابییانی پۆلەکانی یەک تا شەشی بنەڕەتی لە گوندەکانی (پیازە جار، سماق، سەید جەژنی، فەتاح عومەر، کانی ماران، کۆڵەجۆی حەمەجان، کارێزەی حەمەکەیفە، کەوا چەرموو و توران شێخ سەلام) لە ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوودمەند بوون.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.