Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:07

ئێران له‌ دژی هه‌رێمی کوردستان هیچ هه‌نگاوێک نانێت

له‌ په‌رله‌مانی ئێران دانیشتنێك له‌سه‌ر ڕیفراندۆمی كوردستان ئه‌نجامدرا
کوردستان TV
100%

 
ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی ئێران دانیشتنێكی داخراو له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.

له‌م دانشتنه‌دا ژماره‌یه‌كی له‌ به‌رپرسانی ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ئێران به‌شداری بوون، کە محمد جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران یەکێک بوو لە بەشداربووان.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وەڵامی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێرانی دایه‌وه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌: "ئێران یه‌ك لایه‌نه‌ له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌نگاوێك نانێت".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشی گه‌یاندووه‌، ئێران یه‌ك لایه‌نه‌ ناچێته‌ ناو ئه‌م بابه‌ته‌ و بڕیاره‌كان سێ لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ عێراق و توركیا ده‌درێت، له‌ ئێستاشدا گفتۆگۆ له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.