Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:24

سەرجەم پۆستەکانی یانەی وەرزشی هەولێر یەکلایی کرانەوە 

پۆستەكانی یانەی وەرزشی هەولێر ديارى كران
کوردستان TV
100%

یانەی وەرزشی هەولێر یەكەم كۆبوونەوەی دەستەی كارگێڕی نوێی یانەكی ئەنجام دا و سەرجەم پۆستەكانی یانەكەش یەكلایی كرانەوە.

یانەی وەرزشی هەولێر یەكشەمی رابردوو هەڵبژاردنی بۆ دەستەی نوێی كارگێڕی ئەنجامدابوو و تێیدا 9 كەس لە كۆی 12 كەسایەتی وەرزشی سەركەوتنیان بەدەستهێنابوو، دەستە نوێیەكەش بۆ 4 ساڵی تر وەك ئەندامی یانەكە بەردەوام دەبن.

دەستە نوێیەكە دوێنێ سێشەم بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و تێیدا سەرجەم پۆستەكانی یانەكە لەنێو ئەندامەكان یەكلایی كرانەوە كە بەمشێوەی خوارەوەبوون:-

1-    د. عەبدوڵا مەجید سەرۆكی یانە

2-    سەفین كانەبی جێگری یەكەمی سەرۆك

3-    پشتیوان شەبیت جێگری دووەمی سەرۆك

4-    بێجان ئیبراهیم ئەمینداری دارایی

5-    د. بەسیم عیسا سكرتێری یانە

6- ئەندامانی یانەكە (مەحموود عەزیز، محەمەد خۆشناو، شۆڕش عەباس، گۆڤەند عەبدولخالق).

بەوپێیەی عەبدوڵا مەجید زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنەكەی یەكشەمی رابردوو بەدەستهێنابوو كە 257 دەنگ بوو، وەك سەرۆكی یانەكە بۆ چوار ساڵی تر هەڵبژێردرایەوە.

جێی باسە ریزبەندی هەڵبژاردنەكانی ئەندامانی یانەی وەرزشی هەولێر كە یەكشەمی رابردوو ئەنجامدرابوو، بەگوێرەی دەنگی كۆكراوە بەمشێوەی خوارەوە بوون:-

١- د. عەبدوڵا مەجید ٢٥٧ دەنگ

٢- بێجان ئیبراھیم ٢٣٦ دەنگ 

٣- سەفین کانەبی ٢٢٠ دەنگ

٤-گۆڤند عەبدولخالق ٢١٠ دەنگ

٥-شۆرش عەباس ٢٠١ دەنگ

٦-پشتیوان شەبیب ١٦٤ دەنگ

٧-مەحمود عەزیز ١٤٦ دەنگ

٨- محەمەد خۆشناو ١٤٥ دەنگ

٩- د. بەسیم عیسی ١٠٧ دەنگ


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.