Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:17

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق رووبەڕووی چیلی دەبێتەوە

لە یاریی یەكەمیدا بە گۆڵێك لەگەڵ مەكسیك یەكسان بوو
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 5:30ى ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمه‌ هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق لە دووەم یاریی مۆندیالی 2017 بۆ خوار تەمەن 17 ساڵی كە ئێستا لە هیندستان بەڕێوەدەچێت، رووبەڕووی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی چیلی دەبێتەوە.

هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق كە لە كۆمەڵەی شەشەم پاڵەوانیەتییەكەدا یاری دەكات، لە یاریی یەكەمیدا یەكشەمی رابردوو بە گۆڵێك لەگەڵ هەڵبژاردەی مەكسیك یەكسان بوو.

هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا لە یاریی یەكەمدا بە 4 گۆڵی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی چیلی بردبووەوە، بەمەش ئێستا بەكۆكردنەوەی 3 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەی شەشەم دێت، عێراق و مەكسیكیش هەریەكە و بە خاڵێك لە ریزی دووەم دێن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.