وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، کاژێر 17:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 11-10-2017، لەسەر پرسی بڕیاری هەڵپەساردنی ڤیزای ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵو وهزیرى دهرهوهى توركیا، به تهلهفۆن پەیوەندی بە رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە کردووە و پەیوەندییەکە نیو کاژێری خایاندووە.
هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیارەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا بە ئاگاداری کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە بووە.
لهم بارهوه هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا سەربەخۆ بڕیارنادات و کار ناکات، بەڵکو بڕیارەکەی باڵیۆزخانە بۆ راگرتنی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی تورکیا بە ئاگاداری و هەماهەنگی بووە لەگەڵ کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و ئەنجوومەنی ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمریکا بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، دڵگران بوون بە دەستگیرکردنی کارمەندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئیستەنبوڵ بە تۆمەتی تیرۆر، کە هێشتا لە زینداندایە. ئاشکرایشی کرد، ئەمساڵ ئەوە سێیەمین کارمەندی ئەمریکایە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیر دەکرێن.
تێزانین بەهۆی دەستگیرکردنی دوو کارمەندی دیپلۆماسی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، کە بە رەگەز تورک بوون، جۆن باس، باڵیۆزی ئەو وڵاتە بڕیاری هەڵپەساردنی ڤیزای ئەمریکای بۆ هاووڵاتیانی تورکیا دەرکرد و بەوەش گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات روویدا.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.