فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت، شاری كه‌ركومان به خوێن پاراستووه‌و هیچ هێزێك ناتوانێ به سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تێپه‌ڕ ببێ.
وه‌ستا ره‌سوڵ، به‌رپرسی میحوه‌ری خوارووی كه‌ركوك، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریمان له كه‌ركوك به خوێن پاراستووه‌و هه‌رهێزێك ،له هه‌ر لایه‌ك بێت ، بگره بۆ ئاشتتیش بێت، مومكین نییه به‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ئێمه‌دا ئاوا ببێ.
هه‌روه‌ها گوتی: وادیاره ئه‌وان تا ئێستا له هێزو توانای پێشمه‌رگه تێ نه‌گه‌یشتوون و باش هێزی پێشمه‌رگه‌یان نه‌ناسیوه، ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ،تا دوا دڵۆپی خوێنمان به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ین و هه‌میشه‌ش له ئاماده‌باشی ته‌واو داین.
گوتیشی: به‌داخه‌وه كورد نه‌یتوانی مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات، هه‌ر بۆیه‌شه ناوچه‌كان به ناوچه‌ی جێناكۆك ماونه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاماده‌یی خۆمان وه‌رگرتووه‌و سه‌نگه‌ره‌كانمان به هێز كردووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، تا ئێستا سه‌باره‌ت به هاتنی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی بۆ ناو شاری كه‌ركوك هیچ زانیارییه‌كمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگوی ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی توركمانی داوای هاتنی پۆلیسی ئیتیحادییان بۆ كه‌ركوك كردووه، به‌رپرسی میحوه‌ری خوارووی كه‌ركوك گوتی: ئه‌وه پیلانی توركیایه بو توركمانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی پشێوی له نێو شاری كه‌ركوك بنێنه‌وه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.