كاره‌كانی دروستكردنی گه‌وره‌ترین پرد له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل كۆتاییهاتووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، دوایی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان رێوه‌ڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌یاد حه‌سه‌ن ، به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی پارێزگای دهۆك، رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی توركیا و هه‌رێمی كوردستان بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین پرد له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل به مه‌به‌ستی زیاتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كارئاسانی هاتوچۆ له ده‌روازه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوایی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان رێوه‌ڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها گوتی: دروستكردنی گه‌وره‌ترین پرد له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجییه له نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان، تێچووی پڕۆژه‌كه ٥۰ له سه‌دی له ئه‌ستۆی توركیا بووه و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بووه.
گوتیشی: جموجۆله بازرگانییه‌كان وه‌ك هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی به‌رده‌وامه، رۆژانه هه‌زاران كه‌س هاتوچۆ له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كه‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.