Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:20

سەرۆک بارزانی: ھیچ ھێزێک ناتوانێت کوردانی ئێزدی لە گەلی کوردستان داببڕێت

سەرۆک بارزانى جەژنی جەمایێ ئێزدییان پیرۆز ده‌كات
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی جەمایێ ئێزدییان بڵاو کردەوە، كه‌ ئه‌مه‌ش دەقی پەیامەکەیه‌تى:-

بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬مەزن و دلۆڤان ‬‬

بە بۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬جەمایێ،‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬گەرمم ئاراستەی‮ ‬سەرجەم ئێزدیانی‮ ‬کوردستان و جیھان دەکەم. ‬‬‬‬‬‬‬‬

کوردی‮ ‬ئێزدی‮ ھەمیشە شانازی‮ ‬بە کلتوور و ھەڵوێستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و کوردستانییەوە دەکەن و لەو پێناوەدا خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە و لە ڕیفراندۆمی 52 ـی ئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ ھەموو لایەک سەلماندەوە کە ھیچ ھێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت و بۆ ئەو ھەڵوێستە نیشتیمانییەتان دەستخۆشیتان لێ دەکەم.‬‬‬‬

ھیوادارم جەژنی جەمایێ و ھەموو بۆنە ئاینییەکانتان بە خۆشی بۆ بگەڕێنەوە و بە گوڕ و تینێکی زیاتر، خزمەتی گەل و وڵات و ئایینەکەتان بکەن.

مەسعود بارزانی‮ ‬ ‬
12ـی10ـی2017


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.