رایان دیڵن گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ههماههنگیمان لەگەڵ هەردوو هێزی عێراقی و کوردی هەیە.
گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، شەڕ لە ناوچە جێناکەکان لەنێوان هێزی عێراقی و هێزە کوردییەکان رووینەداوە. گوتیشی: راوێژکارەکانی هاوپەیمانان لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە هەماهەنگییان لەگەڵ هەردوو هێزی عێراقی و کوردی هەیە.
رایان دیڵن، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، مەشق و هەماهەنگی سەربازی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و هیچ بڕیارێکیش لە ئارادانییە ئەو مەشقانە بووەستن.
كوردستان تیڤی / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.