ئهمرۆ پێنجشەممە 12/10/2017، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان تیروپشکی بۆ 30 قەوارەی سیاسی ئەنجام دا، کە خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 1/11/2017، تۆمار کردووە.
شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی 17/10/2017، قەوارە سیاسییەکان دەتوانن دەست بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.
بۆ یەکەمجارە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، حزبـێکی کوردانی ئێزدی بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکات.
ژمارەی قەوارەکان:-
بزوتنەوەی گۆڕان 101
زەحمەتكێشان 115
بزووتنەوەی ئیسلامی 131
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری 142
یەكگرتووى ئیسلامی كوردستان 150
یەكێتی نیشتمانیی كوردستان 171
پارتی دیموكراتی كوردستان 178
لیستی نەوەی نوێ 120
حیزبی ئێزدی 182
هاوپەیمانی سەربەخۆی كوردستان 163
پارتی پارێزگارانی كوردستان 189
لیستی ئازادی 190
كۆمەڵی ئیسلامی192
لیستی تورکمانی دیموکراتی 240
پارتی چاکسازی تورکمانی 261
گەشەپێدانی تورکمان 270
بەرەی تورکمانی عێراق 293
تورکمانی دیموکراتی 298
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.