Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:21

له‌ قەرەدا‌غ و زاخۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی  پێداویستیی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌ش دەکات

پێداویستیی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌ش كران
کوردستان TV
100%


دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی قوتابییانی نۆ قوتابخانەی بنەڕەتی لە شاری زاخۆ، کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەمساڵی خوێندن، ھاوکاری 50 ھەزار قوتابی لە سەرتاسەری کوردستاندا دەکات، پێداویستییەکانی وەکوو جانتا و قەڵەم و دەفتەر بە مەبەستی ھاندانی زیاتری قوتابییان بۆ درێژەدانییان بە خوێندن بەسەریاندا دابەش دەکات.

ھەر لە ھەمان ڕۆژدا و لە درێژەی ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، 32 قوتابخانەی شارەدێ و گوندەکانی سەر بە قەزای قەرەدا‌غ بەسەر کردەوە، جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنی پێشکەشی یەک ھەزار و 120 قوتابی کرد.

ئەم ھاوکارییانە پێداویستیی خوێندنی ساڵێکی قوتابییەکان پڕ دەکاتەوە، کە بریتین لە: جانتا و دەفەتەر و قەڵەم و ...ھتد، مەبەست لێیان پشتگیریی مادیی خێزانی قوتابییەکانە لە قوتابخانەکانی شارەدێ و گوندەکانی قەزای قەرەداغ.


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.