Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:44

باشترین یاریزانى ساڵى 1995 بووه‌ سه‌رۆکى لیبیریا

وه‌رشوان"جۆرج ویا" بووه‌ سه‌رۆكى لیبیریا
کوردستان TV
100%

ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى لیبیریا ئاشكراى كرد، (جۆرج ویا/ 51 ساڵ) ، یاریزانى پێشووى یانه‌ى میلان و باشترین یاریزانى جیهان له‌ ساڵى 1995، بوو به‌یه‌كه‌م سه‌رۆكى وڵاتێكى ئه‌فریقی كه‌ پێشتر وه‌رزشوان بووبێت. 

جۆرج ویا، له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى لیبیریا توانى سه‌ربكه‌وێت و شوێنى (ئیلین جۆنسۆن سێرلیڤ) خاوه‌ن خه‌ڵاتى نۆبڵ بگرێته‌وه‌، كه‌ 12 ساڵه‌ له‌و پۆسته‌دایه‌.

یاریزانه‌كه‌ له‌ ساڵانى 2005 و 2011  خۆى هه‌ڵبژارد، به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سێرلیڤ دۆڕا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێهیوا نه‌بوو و جارێكى دیكه‌ خۆى بۆ پۆسته‌كه‌ كاندید كرده‌وه‌ كه‌ 6 ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنى بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌رۆكه‌ نوێیه‌كه‌ى لیبیریا له‌ ساڵى 1995 به‌ باشترین یاریزانى تۆپى پێ له‌ جیهان دیاری كرا، هه‌روه‌ها به‌ باشترین یاریزانى خولى تۆپی پێی ئه‌وروپاش، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ باشترین یاریزانى ئه‌فریقی له‌ سه‌ده‌ى بیسته‌م كه‌ ئه‌و نازناوه‌یان له‌ ساڵى 1998 پێدرا، به‌وه‌ش بوو به‌ته‌نها یاریزان كه‌ ئه‌و سێ نازناوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌. 

(ویا) له‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگى ئه‌ورووپی یاری كردووه‌، له‌وانه‌ش مانچیسته‌ر سیتی و چێلسی ئینگلیزی، پاریس سان جێرمان و مۆناكۆى فه‌ڕه‌نسی، هه‌روه‌ك له‌ میلانى ئیتاڵى زۆر به‌ باشى ده‌ركه‌وت.

سه‌رۆكه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ ساڵى 2002 به‌ یه‌كجارى وازى له‌ یاریكردن هێنا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌ پاڵه‌وانێتى ئه‌فریقیا به‌رامبه‌ر نه‌یجیریا دۆڕا و له‌ پاڵه‌وانێته‌كه‌ كه‌ له‌ مالى به‌ڕێوه‌چوو، كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.