Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:40

نێیمار: دڵخۆشم بە سەرکەوتنی ئەرژەنتین بۆ مۆندیالی 2018ی رووسیا

نێیمار داسیلڤای هێرشبەری هەڵبژاردەی بەرازیل
کوردستان TV
100%

نێیمار داسیلڤای هێرشبەری هەڵبژاردەی بەرازیل دڵخۆشی خۆی بەسەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ مۆندیالی 2018ی رووسیا دەربڕی.

وتیشی" ئەوکاتەی بینیم هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ مۆندیال سەرکەوت هەستم بەخۆشییەکی زۆر کرد، چونکە هاوڕێیەتییەکی پتەوم لەگەڵ لیۆنێل مێسیدا هەیەو ئاسوودەم لە پاڵەوانێتییەکی گەورەی وەک مۆندیالدا پێکەوە یاریی دەکەین".

لەکۆتایی قسەکانیدا دەڵێت "لە هەڵبژاردەی چیلی هاوڕێی زۆر خۆشەویستم هەیە، بەڵام نەیانتوانی بردنەوە بەرانبەر سامبا بەدەستبهێنن و ماڵئاواییان لە جامی جیهانی 2018ی روسیا کرد".

لەکۆتا یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018ی روسیا هەڵبژاردەی بەرازیل بە ئەنجامی 3-0 بردنەوەی بەسەر هەڵبژاردەی چیلیدا بەدەستهێناو بەو هۆیەوە چیلییەکان بۆ جاری دووەم لە جامی جیهانیدا بێبەشبوون.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دوور لە یاریگاو هاندەرانی خۆی بووە میوانی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر و لە یارییەکی چارەنووسسازدا بە ئەنجامی 3-1 بردنەوەی بەدەستهێناو مێسی هاتریکی تۆمارکرد.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.