به‌پێی هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى (ڕوسیا الیوم)، شه‌ڕى نێوان سوپای سووریا و چه‌كدارانى داعش له نزیك شارى مه‌یادین له پارێزگاى دێر ئه‌لزۆر به‌رده‌وامه و له‌و شه‌ڕه‌شه‌دا هێزه‌كانى ئه‌سه‌د توانییان قه‌ناس به‌ده‌ستێك بكوژن.
له پێكدادانێكدا سووپاى سووریا توانیان فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى داعش له پارێزگاكه به ناوى (ئه‌بو به‌كر عومه‌ر) بكوژن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له ماڵپه‌ره‌كانى ئینته‌رنێتدا بڵاكراوه‌ته‌وه، سه‌ربازێكى سوورى ده‌رده‌كه‌وێت و ئاماژه بۆ ته‌رمى (ئه‌بو به‌كر عومه‌ر) ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌مه وه‌ڵامى ئێمه‌یه بۆ ئه‌بو به‌كر به‌غدادى".
جێی ئاماژه‌دانه، ئه‌بو به‌كر عومه‌ر، به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه چه‌ند ساڵێك له گرتووخانه‌كانى عێراق و سووریا زیندانى بووه. هه‌روه‌ها له ساڵى 2014 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كرد و دواتر بوو به فه‌رماندى گرووپێك.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه (ئه‌بو به‌كر عومه‌ر) 30 ژنى بووه، بۆیه له زۆربه‌ى سه‌ردێرى مالپه‌ره جیهانیه‌كان نوسراوه (به كوشتنى سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له مه‌یادین 30 ئافره‌ت ده‌بنه بیوه‌ژن) .
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.