رۆژ به رۆژ پرسى به سه‌ربه‌خۆ بوونى كوردستان له سه‌ر ئاستى جیهان و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ده‌نگدانه‌وه و هه‌ڵوێستى جۆربهجۆرى له لایه‌ن ده‌وڵه‌تان ڵكهوتۆتهوه، له نوێترین هه‌ڵوێستدا سه‌رۆكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا كه‌سه‌ربه پارتى كۆمارییه‌كانه داوا له حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌كات دان به سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بنێت.
له میانه‌ى ووتووێژێكى تایبه‌ت به كوردستان تیڤى، له‌گه‌ڵ (نیوت جینگریش) سه‌رۆكى52 هه‌مین كۆنگرێسى ئه‌مریكا كه به یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانى سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هه‌ژمار ده‌كرێت، وه بهكهساییهتیهكى سیاسى خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى به‌هێزى ئه‌مریكا ناسراوه، به ئاشكرا راى خۆى له‌سه‌ر دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و كوردستان ده‌ربڕیوه ، داواى كردووه ئه‌مریكا دان به سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بنێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه‌داوه: كه پێویسته حكومه‌تى ئه‌مریكا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات بۆئه‌وه‌ى بتوانن به‌رگرى له خۆیان بكه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت
هه‌واڵنێر:ره‌حیم ره‌شیدى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.