ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی جووڵه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشى هه‌رێمی كوردستان دا هاتووه "هێزێکی گەورەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە بەشیر و تازە سەنگەریان لێداوە، هێزەکان تانک و چەکی قورس و هەمڤی و موشەکیان پێیە".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "هێزەکانی عێراق سێ کیلۆمەتر لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دوورن و بەپێی زانیارییەکان هێزەکان دەیانەوێت دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکان و فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکان دابگرن".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی حەشدی شەعبی دابنێت، ئەو هەنگاوە ئیستیفزازی و نابەرپرسیارانەیه و لە دوای سزادانی خەڵکی کوردستان دێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "هەرێمی کوردستان دووپاتی دیالۆگێکی ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەری کێشەکان دەکاتەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو لەشکرکێشییە سەرکۆنە بکات و عێراق بگێڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.