Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:23

فیلمی (سڵاو پێشمه‌رگه‌) له‌یه‌که‌م به‌شداری نێوده‌وڵه‌تییدا

فیلمی (سڵاو پێشمه‌رگه‌) له‌یه‌كه‌م به‌شداری نێوده‌وڵه‌تییدا
filmi slaw peshmarga
کوردستان TV
100%

فیلمی (سڵاو پێشمه‌رگه‌) له‌یه‌كه‌م به‌شداری نێوده‌وڵه‌تییدا به‌ نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان له‌ به‌شی پێشبركێی سه‌ره‌كی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی (ئه‌كشن) له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌شدار ده‌بێت.

فیلمی سینه‌مایی (سڵاو پێشمه‌رگه‌) له‌ نوسینی ئه‌حمه‌د ڕامبۆیه‌ سیناریۆكه‌شی له‌لایه‌ن سه‌عید مه‌حمووده‌وه‌ نووسراوه‌ له‌ ده‌رهێنانیشی حه‌سه‌ن عه‌لیبه‌ له‌گه‌ڵ (9) فیلمی وڵاتانی تر كێبركێی به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵات ده‌كات.

نیاز وایه‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی (ئه‌كشن) له‌ وڵاتی ئیسپانیا له‌ به‌رواری 22 تا 28/10/2017 له‌ شاری (سیڤیلیا) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌رهه‌مهێنه‌ر و پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌ ئه‌حمه‌د ڕامبۆرایگه‌یاند: وه‌كو به‌رهه‌م هێنه‌ر و پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌، بۆ من مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ فیلمی سینه‌مایی (سڵاو پێشمه‌رگه‌) ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌شه‌ بۆ سینه‌مای كوردی توانیمان فیلمه‌كه‌ به‌ ناوی كوردستان به‌شداری پێبكه‌ین، نه‌وه‌ك به‌ ناوی وڵاتی عێراق.

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ری باس نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.