Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:21

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بەوردی چاودێری جموجوڵی ھێزە عێراقییەکان دەکەین

ئامانجی سەرەکی ئه‌مریكا لەناوبردنی داعش و سەقامگیری ناوچەکەیە
ھیزەر ناوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
کوردستان TV
100%

له‌باره‌ی جموجۆڵی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌ نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری كه‌ركووك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ به‌ وردی چاودێری ئه‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ین .

ھیزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:  بەوردی چاودێری جموجوڵی ھێزە عێراقییەکان دەکەین .
 
ناوێرت جەختیکردەوە، ئامانجی سەرەکیان لەناوبردنی داعش و سەقامگیری ناوچەکەیە و نایانەوێت ھیچ لایەنێک ئارامی و سەقامگیری ئەو ناوچانە تێکبدات .

به‌به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە پێگە فەرمییەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردەوە: زانیاریمان ھەیە ژمارەیەکی بەرچاوی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە تانک و تۆپ و زرێپۆشەوە لە بەشیر و تازە لە باشووری کەرکووک کۆکراونەتەوە .

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد کە ئەو هێزانە نزیکەی 3 کیلۆمەتر لە ھێزی پێشمەرگەوە دوورن . 

جەختیشی لەوە کردووەتەوە: نیازی دەست بەسەرداگرتنی کێڵگەی نەوتی و فڕۆکەخانە و پێگەی سەربازییان لە دەوروبەری ئەم ناوچەیە ھەیە .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.