Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:22

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگە: زۆر بە توندی بەرگری لە گەلی کوردستان ده‌که‌ین

پێشمەرگە له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودایه‌ به‌رگری له‌ گەل و خاكی كوردستان بكات
ڕاگەیێندراوێك لە فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
کوردستان TV
100%


فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان راگەیێندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ جمووجۆڵ و خۆئامادەكردنی دوێنێ شه‌وی هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەندێك لە هێزەكانی سوپای عێراقی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی راگەیێندراوه‌كه‌یه‌:


شەوی ڕابردوو هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەندێك لە هێزەكانی سوپای عێراقی دەستیان بە جمووجۆڵ و خۆئامادەكردن بۆ پەلاماردانی ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە بە تایبەت لە دەوروبەری كەركووك كردووە. 

ئەو جمووجۆڵە لەدوای هاندان و دەستلەپشتدانی بیانی و هەروەها لێدوانی هەڕەشە ئامێزی چەند ڕۆژی ڕابردووی ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی و سیاسی عێراقی دێت لەدژی گەلی كوردستان و ئاماژەی مەترسیداری هەڵگیرساندنی شەڕ و پەلاماردانی كوردستانی تێدایە.

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و ڕای گشتیی جیهانی لەوە ئاگادار دەكەینەوە كە ئەو دۆخە نالەبارە دەبێتە هۆی كارەساتی گەورە، ئێمە دژی شەڕ و خوێنڕشتنین، و لە ڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەوە داوا لە حكوومەتی بەغدا دەكەین لە جیاتی جووڵاندنی هێز و خۆسەپاندنی بەزۆر، بێت گفتوگۆ بكات و لەو ڕێگەیەوە گرفتەكان چارەسەر بكرێت، بەڵام هەڕەشە و پەلاماردان و شەڕفرۆشتن قبوڵ ناكرێت و چارەسەری هیچ گرفتێك ناكات و هێزی پێشمەرگە زۆر بە توندی بەرگری لە گەلی كوردستان دەكات و ڕێگە نادات بە زمانی چەك و خۆسەپاندنی بەزۆر، مامەڵە لەگەڵ كوردستاندا بكرێت.

پێویستە هەموو هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش لە ئامادەباشیی تەواودا بن بۆ بەرگریكردن لەگەل و خاكی كوردستان و بەرپەرچی هەموو جۆرە هەڕەشە و پەلامارێك بدەنەوە.


فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
13ـی 10ـی 2017

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.