ئهمڕۆ ههینی 13-10-2017 فەرماندە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە بە بەشداری جەمال ئیمنیکی، سوپا سالاری هێزی پێشمەرگە و سەرجەم فەرماندەکانی پێشمەرگە لە میحوەری باشووری کەرکووک بۆ تاوتوێكردنى ههڕهشه و جموجۆڵەکانی حهشدى شهعبى و سوپای عێراق بۆ سهر شاری كهركووك كۆبوونهوه .
دوای کۆبوونەوەكه شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی ھێزەکانی 70ـی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند "شەوی رابردوو پلانێکی گەورەمان پووچەڵکردووەتەوە و ناهێڵین هیچ داگیرکەرێک پێبخاتە سەر خاکی کوردستان".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی ھێزەکانی 70ـی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی "سوپای عێراق هەوڵی هێرشکردنی هەبووە لە سنووری کەرکووک، بەڵام ناهێڵین هیچ داگیرکەرێک پێ بخاتە سەر خاکی کوردستان".
بەرپرسی ھێزەکانی 70ـی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشى "بەهەموو شێوەیەک دژی شەڕکردنین و شەڕمان ناوێت، بەڵام ئەگەر ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئێمە بە دڵنیاییەوە بەرپەرچییان دەدەینەوە و دژیان دەوەستینەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.