Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:15

نووسه‌رێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان خه‌ڵاتێکی عه‌ره‌بی وه‌رگرت

ئاسته‌نگ و ململانێیه‌كان و كاریگه‌ریی شۆڕشی سووریا
کوردستان TV
100%

ڕۆمانی (وطأه‌ الیقین)  له‌ نوسینی هۆشه‌نگ ئۆسێ نووسه‌ری ناسراوی ڕۆژئاوای كوردستان كه‌ به‌ شێوه‌ی هونه‌ری و ته‌كنیكی ڕۆمان نوسراوه‌  توانی  خه‌ڵاتی (كیتارا)ی قه‌ته‌ری بۆ ڕۆمانی عه‌ره‌بی له‌ ساڵی 2017دا وه‌ربگرێت.

 ئه‌م ڕۆمانه‌ باسی شۆڕشی سووریا و ئاسته‌نگ و ململانێیه‌كان و كاریگه‌ریی شۆڕشی سووریا له‌سه‌ر دونیا و هاوكات تێوه‌گلانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر له‌ تراژیدیاكانی سووریا ده‌كات و شۆڕشی كورد له‌ ڕۆژئاوا و به‌ربه‌ست و سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی په‌كه‌كه‌ش به‌شێكی دیكه‌ی ڕۆمانه‌كه‌یه‌..

نوسه‌ر هۆشه‌نگ ئۆسێ كه‌ وه‌كو په‌نابه‌ر له‌ به‌لجیكا ده‌ژیێت سوپاسنامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ زۆر خۆشحاڵه‌به‌ وه‌گرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی پاسپۆرتی ئاسایی، نه‌یتوانیوه‌ به‌ (به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتی په‌نابه‌ری) بچێته‌ شاری ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ری و خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت.

شایانی باسه‌ ئۆسێ له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا له‌ دوازده‌یه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێبی هه‌ولێر هۆشه‌نگ ئۆسێ به‌ واژۆی خۆی رۆمانه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌ بوان كرد.

ئه‌م نووسه‌ره‌ كورده‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌م ڕۆمانه‌ی خۆی به‌ناوی (وطأه‌ الیقین) واته‌ له‌ژێر بارگرانیی یه‌قیندا، به‌ زمانی عه‌ره‌بی و له‌ دووتوێی 380 لاپه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن وه‌شانگه‌ی (سوال) له‌ به‌یروتی لوبنان چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.

هۆشه‌نگ ئۆسێ، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی كورد، ساڵی 1976 له‌ شاری (درباسیه‌)ی سه‌ر به‌ پارێزگای (حه‌سه‌كه‌)ی ڕۆژئاوای كوردستان له‌دایك بووه‌ و پێشتر شه‌ش كتێبی شیعری به‌ شێوه‌زاری كورمانجیی سه‌روو و به‌ هه‌ر دوو ئه‌لف و بێی (ئارامی، عه‌ره‌بی و لاتین) بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ و (له‌ژێر بارگرانیی یه‌قیندا) یه‌كه‌م ڕۆمانیه‌تی.

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ری باس نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.