Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:30

به‌رپرسێکی حه‌شدی شه‌عبی: پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕی ناوێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕوویدا به‌ هه‌موو توانایه‌که‌وه‌ ئاماده‌ن

شەر دۆسییەكان یەكلایی ناكاتەوە
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌ێنێت، كه‌س نازانێ كێ بڕیاری ئه‌و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌ی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوكی داوه‌و ده‌شڵێ ،سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕیان ناوێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ر ڕوویدا به‌ هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ ئاماده‌ن.

نازم كه‌هیه‌، ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزی پێشمه‌رگه‌ ، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای رایگه‌یاندووه‌: كه‌س نازانێ كێ بڕیاری ئه‌و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌ی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوكی داوه‌و ده‌شڵێ بڕواناكه‌م بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌ درابێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ،سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕیان ناوێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ر ڕوویدا به‌ هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ ئاماده‌ن.

ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رچی ده‌نگ زۆره‌ یه‌ك دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر قاسم سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌و ناوچه‌یه‌ بووه‌ و ده‌شگوترێت كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیشی هه‌بووه‌ .

له‌مباره‌یه‌وه‌ نازم كه‌هیه‌ بێ ئاگایی خۆی نیشانداو گوتی: هیچ ئاگادار نیم له‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی ، سه‌ركرده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له‌و ناوچه‌یه‌ بووبێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.