Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:50

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هه‌ر هێرشێک بکرێته‌ سه‌رمان بێ ده‌نگ نابین

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێشخه‌ری بۆ هێرشكردن ناكات
کوردستان TV
100%

جێگری سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك، ته‌كتیكییه‌ و ئه‌و ناوچانه‌ش له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ هیچ گرنگییه‌كی نییه‌.

لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند: بۆ خۆ دوورگرتن له‌ پێكدادانی سه‌ربازی له‌ نێوان هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، هێزه‌كانمان چه‌ند كیلۆمه‌ترێك كشاونه‌ته‌وه‌ بۆ هێلی دووه‌می ناحیه‌ی تازه‌.

ده‌شڵێ: هاتنی هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك ،بۆ ئه‌وه‌یه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێشخه‌ری بۆ هێرشكردن ناكات،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته‌ سه‌رمان،وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.