Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:06

ئه‌مریکا و ئیسرائیل له‌ رێکخراوی یۆنسکۆ ده‌کشێنه‌وه‌

رێكخراوه‌كه‌ی‌ به‌ تێكده‌ری مێژیی ناو ده‌بات
UNESCO
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و خوێندن و رۆشنبیری یونسكۆ كشاوه‌ته‌وه‌، ئیسرائیلیش به‌ هه‌مان شێوه‌ بڕیاری داوه‌ له‌و رێكخراوه‌ بكشێته‌وه‌ . 

دوای ئه‌و بڕیارانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ ده‌ریكردوون كه‌ واشنتۆن پێی وایه‌ هاوهه‌ڵوێستی ئیسرائیله‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بڕیاری كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ یونسكۆ له‌ 31 كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌. 

لای خۆیه‌وه‌ ئیسرائیل له‌ سه‌ر زاری بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل،  رایگه‌یاند: دوای ئه‌مریكا ئه‌وانیش له‌ رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كشێنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا نه‌ته‌نیاهۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی راسپاردووه‌ به‌ خۆ ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ له‌ یونسكۆ به‌شێوه‌ی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌ یونسكۆ به‌ بوێرانه‌ له‌قه‌ڵه‌مدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێكخراوه‌كه‌ی به‌وه‌ ناوبردووه‌ كه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی مێژوو بپارێزێت بووه‌ته‌ هۆی تێكدانی مێژوو.

ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.