فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت ، پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ره‌كانی چۆڵ نه‌كردووه‌و له شوێنی خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌ی به‌رگرییه.
لیوا روكن عومه‌ر ساڵح ، فه‌رمانده‌ی لیوای 1ی پاراستنی سلێمانی، له میحوه‌ری ته‌للوه‌رد به‌میدیاكانی رایگه‌یاند: له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی جێهێشتووه‌و كشاوه‌ته‌وه، لێره‌وه راده‌گه‌یه‌نین ،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ره‌كانی چۆڵنه‌كردووه‌و له شوێنی خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌ی به‌رگرییه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری یه‌ك هه‌ڵوێستن، پێویسته میدیاكارانیش به‌هه‌مان نه‌فه‌س و رۆح و به شێوه‌یه‌كی واقعییانه رووماڵی رووداوه‌كان بكه‌ن.
گوتیشی: هه‌میشه جه‌ماوه‌ری شاری كه‌ركوك پشت و په‌نای پێشمه‌رگه‌بوون، هه‌میشه یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك سه‌نگه‌ربوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وان پارێزراون.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.