Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 03:09

قه‌زای خورماتوو :حه‌شدی شه‌عبی هه‌موو کاتێک پێشێلی رێککه‌وتنه‌کان ده‌کات

رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست واژوو كرا
کوردستان TV
100%

قایمقامی قه‌زای خورماتوو، رایده‌گه‌ێنێ، رێككه‌وتنێك له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ ئامانجی ئاگربه‌ست له‌ نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ خورماتوو، واژوو كرا.

شه‌لال عه‌بدول، قایمقامی قه‌زای خورماتوو، رایگه‌یاند: كێشه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵدا كه‌ دوو چه‌كدار به‌ ماتۆڕسكلێك بۆمبێكی ده‌ستیان ئاراسته‌ی باره‌گایه‌كی یه‌كێك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان كرد و ئه‌و كرده‌یه‌وه‌، جارێكی دیكه‌ دووباره‌ بوویه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌ شه‌ڕ و پێكدادان روویدا كه‌ تا كاتژمێر ٥ی به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌رده‌وام بوو به‌رله‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست واژوو بكرێت.

هه‌روه‌ها گوتی:  له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان جگه‌ له‌ برینداربووانی چه‌ند كه‌سێك ، كوژراوی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

گوتیشی: له‌ ئێستادا شه‌ڕ و پێكدادان وه‌ستاوه‌، هه‌روه‌ها رێگای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ به‌ قه‌زای خورماتوو تێده‌په‌ڕێت دووباره‌ كرایه‌وه‌.

چه‌ند جارێك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتنیان ئیمزا كردووه‌، به‌ڵام هه‌موو جارێك رێككه‌وتنه‌كه‌یان پێشێل كردووه‌و هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هاووڵاتیانی كوردی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.