فه‌رمانده‌یه‌كی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك رایدهگهێنێت، ئاواته خوازین شه‌ڕ له‌كه‌ركوك روو نه‌دات و ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش روویدا ،به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان دێ له هیچ زه‌مانێك به‌سه‌ریان نه‌هاتووه.
كه‌مال كه‌ركوكی ، به‌پرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئاواته خوازین شه‌ڕ له شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری روو نه‌دات و ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش روویدا ،به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان دێ له هیچ زه‌مانێك به‌سه‌ریاندا نه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هێزانه‌ی له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك كۆكراونه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێ كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك بخنه ژێر ڕكێفی خۆیان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له ئاماده‌باشی دایه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا نادات ئه‌و مه‌رامه‌یان بۆ بچێته سه‌ر.
گوتیشی: پێكهاته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چێشتی مجێو‌ر وایه و هه‌موو شتێكی تێدایه.
جهختیشیكردهوهو گوتی ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك یه‌ك ملیمیش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه‌و ئێمه لێره‌ین.
كوردستان :رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.